بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مژدە مەحموود لە لێدوانێکدا ئاماژەی دایە سەر کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی و هێرشە مێدیاییەکانی دوو پارتەکە لەسەر یەکتر و تۆمەتدانیان سەبارەت بە بەتاڵان بردنی داهاتەکانی هەرێم و وتی: ئەو دوو پارتە لەسەر ئەو دەستە هێرشە مێدیایانە ڕێککەوتنیان کردووە و ئەوە بەس ڕواڵەتی بابەتەکەیە و ە ڕاستیدا هەر دوو پارتەکە بە شێوەی نهێنی هاوبەشن و هەر مانگە سەدان ملیۆن دۆلار لە داهاتە نەوتییەکانی هەرێم بەتاڵان دەبەن.
نوێنەری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان پارتی و یەکێتیی دز وەسف کرد کە بە ئەنقەست و بۆ بەرژەوەندی خۆیان هەرێم لە قەیران و ئاژاوە دەهێڵنەوە.
هەروەها بە ئەوە تاوانباریانی کرد کە هەموو سنوورە ئەخلاقیەکانیان تێپەڕاندووە و کردەوەکانیان هەمبەر خەڵکی هەرێم خراپتر لە دوژمنە.
Your Comment